رژێمی سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی شاتی و ٨ کەسی شەهید کرد

بەهۆی هێرشی سەر کەمپی پەنابەرانی شاتی لە ڕۆژئاوای کەرتی غەززە، ٨ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٣٠ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون. لەنێو شەهیداندا دوو منداڵیش هەبوون.
بە هۆی هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی شاتی لە ڕۆژئاوای غەززە، ٨ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٣٠ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە لە هێرشەکە ڕاستەوخۆ ماڵێکی کراوەتە ئامانج و دوو منداڵیش لەنێو شەهیدەکاندا بوون.
سەرچاوە تەندروستییەکان لە غەززە رایانگەیاندووە، زۆرێک لە بریندارەکان لە دۆخێکی سەختدان و ترسیش هەیە کە هێشتا خەڵکی مەدەنی لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.
ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە، گەیشتووەتە ٥٧ هەزار و ٥٧٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٣٦ هەزار و ٨٧٩ کەس.
زانراوە کە ئەم ژمارانە نادیارە و زۆرێک لە خەڵکی مەدەنی لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە و هێشتا دەستیان پێ نەگەیشتووە. تیمەکانی ئەمبولانس و فریاگوزاری بەهۆی بۆردومان و وێرانکارییە توندەکانەوە لە خەباتدان بۆ گەیشتن بە زۆر ناوچە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئەو ئیدعانەی ڕەتکردەوە کە دوژمنی سەهیۆنی یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەکەی لە باکووری لوبنان تیرۆر کردوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٦٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٧ هەزار و ٤٠٩ کەس.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس جەختی لەوە کردەوە "غەززە تەسلیم نابێت... ئەوە بەرخۆدان دەبێت کە مەرجەکان دەسەپێنێت و هاوکێشەکان لەسەر زەوی دیاری دەکات."
لە وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی پردێک لە سەر رووبارێک ٩ کەس مردن.